سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ئاواره‌كان و تاوانانه‌کانی داعش تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرده‌وه‌.

کوردپرێس: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 3/3/2020 نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئەدا‌ما دیا‌نگ ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێگری كردن له‌ كۆمەڵکوژی کۆ بوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی له‌ دۆخی ئاواره‌كان و تاوانانه‌کانی داعش و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان کرد و جه‌ختی له‌ گرنگیدانی زیاتر به‌ مافی پێكهاته‌كان له‌ ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ شاندی میوان پوخته‌یێکیان ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌ردانی مه‌یدانییان بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال و ده‌ڤه‌ره‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی دەستى داعش و بینینی قوربانیانی ده‌ستی داعش و كه‌سوكاریان، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان و دادگایی كردنی تاوانباران پێشكه‌ش كرد و شانده‌که‌ هه‌وڵ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئەوان و ڕێخۆشكردن بۆ تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی داعش به‌رز نرخاند.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کەریم خان ڕاوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى نێودەوڵەتیى لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش لە عێراق، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و ژمارەیێک لە وەزیران و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەی بوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌شداری كردنی پێكهاته‌كان له‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی یاسای تاوانه‌كان له‌ عێراق كه‌ ئاسانكاری بۆ تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، مسۆگەرکردنى پێکەوەژیان و ئاشتبوونەوە و بنیاتنانەوەى متمانە و پەیوەندیى نێوان پێکهاتەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان لە چارەسەرکردنى ئەم کەیسانەدا، گرنگیدان بە بابه‌ته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركرندا له‌ عێراق کۆک بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60103

News Code 157757

Your Comment

You are replying to: .
captcha