وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا بوونی سوپای تورکیا له‌ نزیک مه‌نبه‌ج ئیدانه‌ ده‌کات

به‌شی سووریا- دوای ئه‌وه‌ی تورکیا به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج کرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئیدانه‌ی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیای کرد بۆ سنووری ئه‌و شاره‌.

کوردپرێس- ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یران ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووریا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ سووریا ئیدانه‌ و ناڕه‌زاییی توندی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا بۆ نزیکی شاری مه‌نبه‌ج.

سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه هاتنی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکایه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌کرێته‌ سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا داوای له‌ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کردوووه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا بکات له ‌ناو خاکه‌که‌یدا و جه‌ختیشی کردوووه‌ته‌وه‌ سوپای سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ڕزگار کردنی ته‌واوی خاکی سووریا له‌ بوونی هه‌ر بیانییێک.

ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی حکوومه‌تی سووریا له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی 19ی حوزه‌یران سوپای تورکیا ڕای‌گه‌یاند سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا به‌ شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ جموجووڵه‌کانی خۆیان ده‌ست پێکردوووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی که‌ پێشتر له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ شاری مه‌نبه‌ج.

به ‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕیگاکه‌ که‌ ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون ده‌بێت یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ مه‌نبه‌ج بکشێنه‌وه‌ و ته‌نها چه‌کداره‌کانی ناوخۆییی شاره‌که‌ له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیدا بمێننه‌وه‌ و به‌ وته‌ی لێپرسراوانی تورکیا له‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ده‌ستیان به‌ کشانه‌وه‌ کردوووه‌ به‌ڵام یه‌په‌گه‌ خۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی تورکیای ڕه‌ت کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15775

Your Comment

You are replying to: .
captcha