ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 21 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 21 کەس بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "لەبەری رەسافە لە بەغدا دوو کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە هەردووکیان بەمدواییە لە ئێران گەڕاونەتەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت ئەو دوو کەسە لەلایەن تیمەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی نموونەیان لێوەرگیراوە بۆ ئەنجام دانی پشكنین، دەركەوت كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئێستا لە دامەزراوە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە لەژێر چاودێریدان.

سەیف بەدر لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، بەپێی رێنمایی تەندروستی جیهانی، وەزارەتی تەندروستی و ژینگە سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەردوو تووشبووەکە و ئەوانەی لێیان نزیكبوونە گرتووەتەبەر، داواش لە سەرجەم دامەزراوەكان و هاووڵاتیان دەكات پابەندبن بەو رێنماییانەی لەلایەن شانەی قەیرانەكانی وەزارەت و لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 55 بۆ ساڵی 2020 دەردەكرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

تاوەكوو ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەییشتووەتە 21 كەس. 10 کەس لە بەغدا، پێنج کەس لە کەرکووک، چوار کەس لە سلێمانی و کەسێکی دیکەی لە بابل تووشی ڤایرۆسەکە بوون. کەسێکی دیکەیش کە خەڵکی ئێران بوو لە بەغدا تووشببوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 157736

Your Comment

You are replying to: .
captcha