بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا لە ئیستەنبوڵ ئاماژەى بەوەکرد "بابهتی سووریا بۆ توركیا ههرگیز سهركهشی یان ههوڵی فراوان كردنی سنوورهكانی نییه و چاومان نەبڕیوەتە نەوت و خاکەکەى، لهسهر داوای گەلى وڵاتەکە چویینەتە سووریا نەک لەسەر داواى بەشار ئەسەد."
ئەردۆغان وتیشی، ١٨ هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی تورکیاوە پەڕیونەتەوە، ئەگەر ئەڵمانیاش بەڵێنە ماددییەکانی جێبەجێ نەکات کۆچبەری بۆ دەنێرن.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، پێویستە وڵاتانى ئەورووپا پابەند بن بە بەڵێنەکانیان لەبارەى یارمەتیدانى کۆچبەران، بەردەوامیش دەبن لە رێگەدان بە کۆچبەران کە لە سنوورەکانى تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بڕۆن.
سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد، وەڵامى هێرشەکانى رابردووى سوپاى سورییایان داوەتەوە.
ئەو وتانەى ئەردۆغان دوای ئەوە دێت کە لە دوو رۆژى رابردوودا سوپاى سووریا دووجار هێرشی کردە سەر سوپاى تورکیا لە ئیدلیب و بەوهۆیەوە ٣٤ سەرباز کوژران و ٣٣ سەربازى دیکە بریندار بوون.
سەرچاوە:NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment