ئەلمانیتۆر: ئوپۆزسیۆن و دەوڵەتی تورکیا بێدەنگن بەرانبەر بە دەستگیرکرانی هێزەکانی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە

بەشی جیهان- ئەلمانیتۆر نووسیویەتی پەکەکە دەیان کەسی لە هێزی ئەمنی و هەواڵگریی دەوڵەتی تورکیا دەستگیر کردووە و لایەنەکانیش بە ئوپۆزسیۆن و دەوڵەتەوە بێدەنگن بەرانبەر بەو دەستگیرکردنە ئەوەش لە بەر ئەوەی لەلایەن ئەردۆغانەوە تۆمەتبار نەکرێن بە کارشکێنی.

کوردپرێس:

لەم ساڵانەی دواییدا بەدەیان کەس لە ئەندامان و هێزەکانی ئەمنی و هەواڵگریی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە دەستگیر کراون بەڵام بەوتەی ئەلمانیتۆری ئەمریکی ئەو هێزانە لەلایەن دەوەتەوە لەبیر کراون.

بەپێی نووسراوی ئەلمانیتۆری ئەمریکی بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر کراوانە مەترسیی ئەوەیان لە سەرە کە پاش چڕبوونەوەی ئوپەراسیۆنی تورکیا دژ بە پەکەکە لە چیای قەندیل گیرۆدە ببن.

دەستەکانی مافی مرۆڤ داواین لە لایەنەکانی ئوپۆزسیۆن کردووە لە کەمێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئاوڕ لەو بابەتەش بدەنەوە بەڵام بەوتەی ئەلمانیتۆر لایەنەکانی ئوپۆزسیۆن لەوە دەترسێن کە ئەگەر ئەو پرسە بورووژێنن لەلایەن ئەردۆغانەوە تۆمەتی ئەوەیان بخرێتە پاڵ کە کارشکێنییان کردووە و پاڵپشتی تیرۆریزم بوون.

ئوزتورک دۆغان سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە تورکیا لەو بارەیەوە بە ئەلمانیتۆری وتووە دەیان کەس لەلایەن پەکەکەوە ئەسیر کراون و داوایان لە لایەنکانی ئوپۆزسیۆن کردووە لەو بارەیەوە هەڵوێست بنوێنن بەڵام هیچ وەڵامیان وەرنەگرتووە.

پەکەکە ڕێککەوتی 7ی حوزەیران گرتە ڤیدیۆیێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا 9 هێزی ئەمنیی تورکیا دەستگیر کرابوون و ناڕەزایی دەردەبڕدرا بەرانبەر بە بێهەڵوێستیی دەوڵەت و داوا لە لایەنەکان کرابوو لەو بارەیەوە هەڵوێست بگرنە بەر.

News Code 15770

Your Comment

You are replying to: .
captcha