بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانیى کوردستان له دیدارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: کەرکووکى ئێستا کەرکووکى دواى ڕیفراندۆمه، ڕیفراندۆم کارێکى کرد تائێستا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یێکى زۆر توانیومانه بوونى نه‌ته‌وایه‌تى خۆمان له‌وشاره بپارێزین، به‌ڵام نایشارینه‌وه، به‌شێکى زۆرى پۆسته‌کانمان له‌ده‌ست داوه.
ئەو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی باسى له‌وه‌ش کرد، "ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست دراوه پۆسته‌کانى پارتین، بۆ نموونه دوو قائیمقام و دوو به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس و چه‌ند پۆستێکى دیکه‌شیان هه‌بوو، ڕاده‌ستی عه‌ره‌بیان کرد به‌داخه‌وه شاره‌که‌یان به‌جێهێشت".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه، "ئه‌گه‌رچى کەرکووک بۆ کورد یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام چوونکه کەرکووکمان جێنه‌هێشتوه، نه‌مانهێشتوه بۆ هیچ که‌سێکى تریش یه‌کلایی بێته‌وه".
محەمەد عوسمان وتیشی: هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین ئه‌م حکوومه‌ته به‌جێنه‌هێڵین، چوونکه ماندوبوین پێوه‌ى، پێمانخۆشه پێکه‌وه کاربکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه که‌س نازانێت وه‌زاره‌تى نه‌وت ئیشى چیه داهاته‌که‌ى چه‌نده، نه‌وت له‌تورکیا چى لێدێت جگه له‌خۆى که‌سى تر نایزانێت".
ناوبراو ده‌شڵێت: "پارتى ژێر ئاوى لێده‌دات و که‌س نازانێت چى ده‌گوزه‌رێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه تیمه‌که‌مان وه‌کوو فه‌رمانبه‌ر له‌حکومه‌ت ده‌وام ناکات و هه‌ڵوێستێکى زۆر جدى بینیوه و ڕۆڵیشیان هه‌بووه له زۆر پرۆسه‌ى چاره‌نووسسازدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه ئه‌م حکوومه‌ته حکوومه‌تى هه‌مووان نییه‌و له80%ى مه‌له‌فى نه‌وت له‌ده‌ستى پارتیدایه و که‌سیش نازانێت چه‌ند نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى یه‌کێتیش له‌وباره‌یه‌وه، وتویهتى:"ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌رنه‌بێت هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و بڕیارى پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌م نانه بۆ ئه‌وکاته با جارێ چاوه‌ڕوان بین".
سه‌باره‌ت بهکۆنهبونهوهى لیستى برایه‌تیش وه‌کوو لیستى کوردى زۆرینه، محه‌مه‌د عوسمان ئاشکرای کرد، "پارتى پاره‌ى به‌نوێنه‌رى کۆمه‌ڵێک لایه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریی کۆبونه‌وه‌ى لیستى برایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌که‌ن، واته به‌فیتى پارتى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌کراو نه‌توانرا کورد له ئه‌نجومه‌ن زۆرینه‌ى خۆى بسه‌لمێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment