کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 26ی شوباتی 2020 خه‌میس خه‌نجه‌ر له گفتوگۆیێكى ته‌له‌فزیۆنیی که‌ناڵی سۆمهریهنیووزدا وتى: "عه‌للاوى به‌ڕێز و ڕاستگۆیه و كه‌سێكى باشه، به‌ڵام یاساكانى یاریكردنى سیاسى به‌و جۆره ناڕوات."
ناوبراو زیادی کرد: "كاتێک پشتگیریى عهللاویمان كرد ویستمان ببینه به‌شێک له چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان به‌ڵام ئه‌و تهكتیكهى له پلانه‌كانیدا هه‌یه هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه و زۆر ڕوون نییه".
خه‌میس خه‌نجه‌ر ڕاشیگه‌یاند: "فراكسیۆنه پشتگیریكهرهكانى عه‌للاوى كێشه‌یان له نێواندا هه‌یه و شڵه‌ژاون، بۆیه قورسه حكوومه‌تى داهاتوو پێكبێت، نه‌بوونى كورد و سوننه و به‌شێكى زۆر له شیعه‌كانیش له كابینه‌كه‌دا، حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت و ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى كێشه له تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پروپاگه‌نده‌كان و دزه‌كردنى ناوه‌كان ده‌بێته‌هۆى دروستكردنى كێشه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا".
سه‌رۆكى پرۆژه‌ى عه‌ره‌بى ئاشكراشی ده‌كات که گه‌وره‌ترین مه‌ترسییان ڕێكنهكهوتنه له‌گه‌ڵ كورد، له حكوومه‌تى عه‌بادیدا له‌گه‌ڵ كورد ڕێكنه‌كه‌وتن و گه‌یشتنه هه‌ڕه‌شه‌ى بوون و مانه‌وه ئه‌وه‌ش گه‌یشته ڕاده‌ى ڕیفراندۆم له ساڵى 2017 و ده‌شڵێت: "بۆیه پێویسته هه‌وڵى زۆر بدرێت بۆ به‌شداری پێكردنى برا كورده‌كان له حكوومه‌ت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى كورد و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌نگ ناده‌ین به حكوومه‌ت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment