کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتووه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) له‌گه‌ڵ ڤیلیام ڕۆباک ڕاوێژکاری هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش و ئێمیلی برانس جێگری ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.
محه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ENKS له په‌یامێکدا ئاماژه‌ی به‌و دیداره کرد و ڕای‌گه‌یاند: "له دیداری ئه‌ندامانی ENKS له‌گه‌ڵ شانده ئه‌مریکییه‌که سه‌فه‌ری هه‌فته‌ی ڕابردوومان بۆ ئه‌نقه‌ره و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا و هه‌روه‌ها یه‌کڕیزیی کوردی سووریامان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه."
ناوبراو زیادی کرد: له دیداره‌که‌دا ڤیلیام ڕۆباک ته‌ئکیدی له‌سه‌ر گرینگایه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان له عه‌فرین، گرێسپی و سه‌رێکانی بۆ زێدی خۆیان کرده‌وه.
ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ENKS جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیی ئه‌مریکا له یه‌کڕیزیی کوردی سووریا کرده‌وه و دیداری شانده‌که‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ENKSی به گرینگ وه‌سف کرد و گوتی: "پشتیوانی له داڕشتنی ده‌ستوورێکی نوێ بۆ سووریا ده‌که‌ین که مافی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سووریا به‌تایبه‌ت کورده‌کان له‌خۆ بگرێته‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment