بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیێک لە میدیا ڕۆژئاواییەکان چەندین گفتوگۆیان لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراق لەوان فەرماندەکانی بەرەی جەنگ و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە کە لە هەموو ئەو گفتوگۆیانەدا سەرکردە کوردەکان ڕایانگەیاندووە ژمارەی ئەندامانی داعش چەندین هەزاری تێپەڕاندووە و هۆشدارییان داوە لەبارەی ئەوەی کە داعش خەریکی خۆ ڕێکخستنەوە و هێرشی دوواربارەیە.
ژمارەیێک لە فەرماندە سەریارییە کوردەکان لەوان سیروان بارزانی لە دیمانەیێکدا بە میدیاکانی ڕۆژئاوای وتوووە داعش زیاتر لە 3000 هێزی چەکداریی چالاکی خۆی لەناوچە کێشەلەسەرەکان ڕێکخستۆتەوە تا هاوشێوەی ساڵی 2014 ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو ئەنجام بدات.
هەروەها مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیایێکی فەڕەنسیی وتووە: لەو ناوچانەی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کە تووشی بۆشایی ئەمنی بوونە داعش خەریکی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیەتی.
بەڵام ئاژانسی میدیا لاین-ی ئەمەریکی لە زاری ژمارەیێک لە شرۆڤەکارانەوە وتوویە کوردەکان بە تایبەت سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ میدیا ڕۆژئاواییەکان بەجۆرێک ئیغراق و فووتێکردنی کردووە و ئەوەش هۆکاری سیاسی هەیە. چوونکە هەرێمی کوردستان سوود لە مانەوەی هاوپەیمانان دەبینێت.
ئەم گۆڤارە ئیدیعا دەکات کونسۆڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر چالاکترین ناوەندی دیبڵۆماسیی ڕۆژئاوایی لە هەرێمی کوردستانە و ئەمەش یارمەتی کوردەکان دەدات کە بیسەلمێنن هەرێمی کوردستان لە هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق ئارامتر و ئەمنترە.
دەیڤید ویتنی کلۆننێلی خانەنشین کراوی ئەمەریکی بڕوای وایە هۆکاری چالاکییەکانی داعش لە عێراق بێ متمانەیی نێوان ئەتنیک و ئایینە جیاوازەکانە کە پاش شکستە گەورەکەی داعش هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment