به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی باس له كاندیدكردنه‌وه‌ی نووری مالیكی ده‌كرێت بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوی عێراق هیچ بنه‌مایێكی نییه چوونكه ئێستا زیاتر باس له‌كاندید كردنی هادی عامری بۆ ئه‌و پۆسته كراوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو كه‌سایه‌تییه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه."
ناوبراو وتیشی: "له كاندیدكردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كاندا یان گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان ئه‌وه‌نده گرنگ نییه بۆمان چوونكه پێمانوایه هه‌مان عه‌قڵییه‌تن و كاریگه‌ریشیان نابێت له‌سه‌ر گۆڕینی سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌رێم و هه‌موانیش هه‌وڵ بۆ تێكدانی كیانی سیاسیی هه‌رێم ده‌ده‌ن و پێشتریش زۆر هه‌وڵ هه‌بوووه به‌و ئاراسته‌یه‌دا."
ئه‌شواق جاف ڕوونیشی کرده‌وه "به‌ر له یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن شیعه‌وه پێویسته كورد نێو ماڵی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه به‌و پێیه‌ی هه‌ر كه‌سێک ببێته كاندید كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێم دروست ده‌كات."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی به پێویستی زانی "لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بن چوونكه هه‌ر كه‌سێک پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردیه‌كان یه‌كڕیز نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌غدا ئه‌وا كێشه‌كانی پێشتر كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌بوووه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment