پارتی‌ له‌سه‌ر کاندید کردنه‌وه‌ی نووری مالیکی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی‌ نووری‌ مالیكی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ داهاتوی عێراق و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هاته ‌ده‌نگ و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و حزبه‌ش له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕای‌ده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌وڵی‌ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان بۆ تێكدانی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی‌ باس له ‌كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ نووری‌ مالیكی‌ ده‌كرێت بۆ پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ داهاتوی عێراق هیچ بنه‌مایێكی‌ نییه‌ چوونكه‌ ئێستا زیاتر باس له‌كاندید كردنی‌ هادی عامری بۆ ئه‌و پۆسته‌ كراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه‌."

ناوبراو وتیشی‌: "له ‌كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كاندا یان گۆڕینی‌ ده‌موچاوه‌كان ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییه‌ بۆمان چوونكه‌ پێمانوایه‌ هه‌مان عه‌قڵییه‌تن و كاریگه‌ریشیان نابێت له‌سه‌ر گۆڕینی‌ سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌رێم و هه‌موانیش هه‌وڵ بۆ تێكدانی‌ كیانی‌ سیاسیی هه‌رێم ده‌ده‌ن و پێشتریش زۆر هه‌وڵ هه‌بوووه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌دا."

ئه‌شواق جاف ڕوونیشی کرده‌وه‌ "به‌ر له‌ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن شیعه‌وه‌ پێویسته‌ كورد نێو ماڵی‌ خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی‌ هه‌ر كه‌سێک ببێته‌ كاندید كێشه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان و قه‌واره‌ی‌ هه‌رێم دروست ده‌كات."

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ پارتی‌ به ‌پێویستی‌ زانی "لایه‌نه‌ كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بن چوونكه‌ هه‌ر كه‌سێک پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ كوردیه‌كان یه‌كڕیز نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌غدا ئه‌وا كێشه‌كانی‌ پێشتر كه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌بوووه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15766

Your Comment

You are replying to: .
captcha