بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردنی حكوومەتی فیدراڵ لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەنیاز نییە لەئێستادا سەردانی بەغدای پایتەخت بكات".
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، هەڵوەشانەوەی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا بەهۆی ئامادەكارییەكانی هەرێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دوێنێ دووشەممە، میدیاكان بڵاویان كردەوە، كە شاندێكی كورد بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەنیازە سێ شەممە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو؛ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ تاوتوێ بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment