132 هەووڵاتیی تورکیا کە لە ئێرانەوە بۆ وڵاتەکەیان گەڕانەوە خرانە ژێر چاودێرییەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند تەواوی سەرنشینانی فڕۆکەیێکیان خستۆتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە کە لەئێرانەوە هاتۆتەوە و 132 سەرنشینی هەڵگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆچا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند بەگومانی تووشبوون بەکۆرۆنا، بۆماوەی 14 رۆژ تەواوی 132 سەرنشینی فڕۆکەیێکیان خستۆتە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە کە لە ئێرانەوە بەرەو تورکیا هاتووە.

وەزیری تەندروستیی تورکیا راشیگەیاندووە سەرنشینەکان هاوڵاتی تورکیا بوون و گەڕاونەتەوە خاکی وڵاتەکەیان.

کۆتایی هەفتەی رابردوو، وەک هەنگاوێک بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، سنوورەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران داخست.

وەزیری تەندروستوی تورکیا راشیگەیاند: پێشتر لە ئەنقەرە نەخۆشخانەیێکیان بۆ چاودێری کردنی حاڵەتەکانی توشبوون بەکۆرۆنا و پشکنینی گومانلێکراوان تۆمار کردووە.

لە ئێستادا چین بەدەست نەخۆشی کۆرۆناوە دەناڵێنێت کە کۆتایی ساڵی رابردوو لەشاری ووهان سەری هەڵدا و تا ئێستا زیاتر لە 80 هەزار حاڵەتی تۆمارکرا و هەیە و 2,704 کەسیش بەوهۆیەوە مردوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157653

Your Comment

You are replying to: .
captcha