به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نیکی هیلی ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌کشێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی هیچ ده‌وڵه‌تێکیتر ئازایه‌تی نه‌بوو په‌یوه‌ندی بکات پێیه‌وه له‌پێناو چاکسازیی ئه‌نجومه‌نه‌که که ئه‌و به "دوو ڕوو خۆپه‌رست" ناوی بردوووه.
باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان وتی: "به‌و هه‌ڵوێسته‌مان ده‌مه‌وێت ڕوونی بکه‌مه‌وه که هه‌نگاوه‌که به مانای پاشه‌کشێمان نییه له پابه‌ندبوونه‌کانمان به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه."
له به‌شێکیتری وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له مێژه لایه‌نگری ده‌کات بۆ دژایه‌تی کردنی ئیسرائیل.
هۆکاری کشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه که دوای لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی کردبوو بۆ کوژرانی زیاتر له ٦٠ هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی له سنووری غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
بڕیاره‌که به پشتیوانیی ٣١ وڵات له کۆی ٤٧ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که له ڕۆژی ١٤ی نیسانی ڕابردوو ده‌رکرا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له ڕووداوی کوژرانی ٦٠ هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئیسرائیل له سنووری غه‌زه.
ئه‌نجومه‌نه‌که حکوومه‌تی ئیسرائیلی تۆمه‌تبار کردبوو به به‌کارهێنانی هێز و توندوتیژی زیاد له پێویست له دژی فه‌له‌ستینییه‌کان.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سنووری که‌رتی غه‌زه بۆ دژایه‌تی کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له قودس ڕێکخرابوو.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ساڵی ڕابردوو نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان، ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کانی ئاگادار کردبوووه‌وه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وڵاته‌که‌ی له ئه‌نجومه‌نه‌که بکشێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری دژایه‌تییه له مێژینه‌کانی نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌وه له کاتێکدایه پێشتر ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتننامه‌ی پاریسی تایبه‌ت به که‌شوهه‌وا و ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران کشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment