کوردپرێس:
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "بڕیارمان دا قەدەخەی هاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق 15 رۆژی دیکە درێژبکەینەوە، هاوکات گەشتکردنی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ئێران بۆ 15 رۆژ قەدەخەکرا".
ئەم هەنگاوەی عێراق لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هەشت کەس بەهۆی ڤایرۆرسی کۆرۆنا لە ئێران مردوون و 43 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی ئەو ڤایرۆرسە بوون.
بڵاوبوونەوەی لەناکاوی کۆرۆنا لە ئێران وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا، ئەمرینیا، کوەیت و ئوردنی ناچارکرد سنوور و دەروازە و فڕۆکەخانەکانیان بەڕووی ئێران دابخەن.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە بە ناوی زانستی کۆڤید-19 دەناسرێتەوە، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 619 کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو کەسانەش کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە 79 هەزار و 360 کەس، هاوکات 24 هەزار و 963کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چاک بوونەتەوە. زۆرینەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە چینن.
Your Comment