کوردپرێس:
عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری ناوداری کورد لە کوردستانی تورکیا، دوای سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ کەسایەتی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، لە توتێکدا باسی لە سەردانەکەی کردووە.
لە تویتەکەیدا بایدەمیر نووسیویەتی، بە گەشتکردنم بۆ کوردستان و بینینی مەسعوود بارزانی زۆر دڵخۆش بووم.
ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرمتان دەکەم، بە هیوای یەکێتی نەتەوەیی، ئاشتی و ئارامیم.
بایدەمیر لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن مەسعوود بارزانی پێشوازیی لێکرا و و دواتر ئەو سیاسەتمەدارە کوردە چووە سلێمانی و سەردانی چەند لایەنێکی کرد.
Your Comment