کوردپرێس:
ئەردۆغان بەشداریی کۆبوونەوەیێکی جەماوەری پارتەکەی کرد لە گوڕەپانی بێشیۆڵ له شارى وانى كوردستانی تورکیا و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆك کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى كورد له توركيا گوتی: "ئێمه سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن و تواندنه‌وه‌مان كۆتایی پێهێنا. له‌م وڵاته هیچ كوردێك ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، په‌راوێز نه‌خراوه".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی شاری وان کراوە و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕمان ده‌ست پێكرد و وان-مان سه‌رله‌ونوێ نۆژن كرده‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په)شى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پاره‌ى ده‌وڵه‌تى بۆ قه‌نديل ناردووه و له‌و باره‌يه‌وه گوتی: "ئه‌و پاره و توانایه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه دابین كرابوو بۆ قه‌ندیلیان ره‌وانه كرد و راده‌ستی رێكخراوى "تیرۆریستییان" كرد.
ئەردۆغان بە زمانێکی سووک و توند درێژەی بە لێدوانەکەی دا و زیادی کرد: "ئێمه وان و خه‌ڵكی وانین. ئێمه ناهێڵین ئه‌و خوێنمژانه‌ی تینووی خوێنی گه‌لی خۆیانن و تیرۆریست و حه‌رامزاده‌ن لێره بێن و بڕۆن".
بڕياره رۆژى (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ)ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى گشتى و سه‌رۆكايه‌تى له توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
Your Comment