رێبوار تاڵه‌بانى ده‌نگۆى ده‌ركردنى بڕيارى ده‌ستگيركردنى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سايته‌ عێراقييه‌كان بڵاويان كرده‌وه‌، به‌ تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنى سامانى گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى له‌ لايه‌ن دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌ستپاكى بڕيارى ده‌ستگيركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووک ده‌ركراوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ريشدا نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێبوار تاڵه‌بانى، ده‌ركردنى وه‌ها بڕيارێكى ره‌ت كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

سايتى سۆمه‌ريه‌ نيوز و شه‌رقييه‌نيوز له‌ زارى سه‌رچاوه‌يێكى ئاگادار له‌ دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى كه‌ركووك بڵاويان كرده‌وه‌، رێبوار تاڵه‌بانى له‌ لايه‌ن دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌ستپاكييه‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ خه‌رجكردنى 76 مليۆن دينار بۆ مه‌به‌ستى تايبه‌تى خۆى و له‌ ده‌ره‌وه‌ى رێنمايى ياساييدا.

ئاماژه‌يان به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئه‌و دۆسيه‌يه‌ ره‌وانه‌ى دادگاى كه‌تن كراوه‌ و ئه‌گه‌ر ناوبراو ئه‌و پاره‌يه‌ نه‌گێڕێته‌وه‌، ئه‌وا دادگايي ده‌كرێت.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، وتوویەتی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئه‌و ده‌نگۆيه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كه‌ناڵێكى ئاسمانى بڵاوي كردووه‌ته‌وه‌ له‌ باره‌ى ده‌ركردنى بڕيارى ده‌ستگيركردنى له‌ لايه‌ن دادگاى ده‌ستپاكیى كه‌ركووكه‌وه‌.

له‌ باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه‌، له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى شه‌رقييه‌ نيوز بڵاوي كردووه‌ته‌وه‌، هه‌وڵێكى شكستخواردووه‌ به‌ ئامانجى فشار خستنه‌ سه‌ر رای گشتى و دادگاى عێراقى بۆ وروژاندنى كێشه‌ و به‌ديهێنانى ئامانجى تايبه‌تى.

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌ دادگايێكى كه‌ركووك بڕيارى ده‌ستگيركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانى ده‌ركرا و به‌ڵام دواى تانه‌ لێدان له‌ بڕياره‌كه‌، دادگا ئه‌و بڕياره‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

News Code 15760

Your Comment

You are replying to: .
captcha