کوردپرێس: فەرید ئەسەسەرد دەربارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی بە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکای وتووە: "لە رۆژی دەنگدان لەسەر هاوسەرۆک لەناو هۆڵی کۆبوونەوە لەکۆی 94 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی 93 یان دەنگیان دا، واتە زیاتر لەرێژەی یاسایی، کە دەنگی 63 ئەندامی پێویست بوو، بەڵام لەدەرەوە دیاربوو هەندێک کەس هەبوون تێڕوانینی جیاوازییان هەبوو، بەڵام ئێمە ئەوەشمان چارەسەرکردووە و هیچ کێشەیێک نەماوە".
لەبارەی بۆچوونی هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەسەر بەڕێوەبردنی یەکێتی لەلایەن دوو هاوسەرۆکەوە، فەرید ئەسەسەرد ئاشکرای کردووە: "لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بافڵ تاڵەبانی پێی ڕاگەیاندین بەرهەم ساڵح پەیوەندیی پێوەکردووە و پیرۆزبایی لێکردووە، لاهور-یش خۆی لەبەغدایە و پەیوەندییان هەیە، د.بەرهەمیش بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکات وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بۆیە ئەگەر پێشتر کێشە هەبووبێت، ئەوا لەئێستادا کێشە نەماوە".
فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی وتووە "رۆژی چوارشەممە بەفەرمی پێمان ڕاگەیەنرا کاک کۆسرەت ڕازییە بە هاوسەرۆکی لەناو یەکێتیدا و هیچ کێشەیێک نەماوە، ئێستا ئێمە باس لەبابەتی تر دەکەین، کوڕەکانی کاک کۆسرەت هەردوکیان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتین و مافی ئەوەیان هەیە پۆستی سەرکردەیی وەربگرن، بەدڵنیاییەوە هەردوکیان، یا یەکێکیان پۆستی سەرکردەیی باڵا وەردەگرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment