بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان، جووتيار عادل رايگه‌ياند، تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ئاماده‌یه‌ و به‌شی زۆری پاك كراوه‌ته‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ده‌بێت. هاوكات تا ئێستا هيچ هاوپه‌يمانييێک له‌ كۆميسيۆن تۆمار نه‌كراوه‌.ۆتا دەکەن.

کوردپرێس:

له‌ ميانى به‌شدارى كردنى له‌ ژوورى هه‌واڵى كاتژمێر (08:00)ى كوردستان24، جووتیار عادڵ لەو بارەیەوە بە کوردستان 24ی وتووە ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ (30 ئه‌یلوول)دا كراوه‌.

ناوبراو گوتيشى: "به‌ هۆى درووستبوونى كێشه‌ له‌ ژماردنى ئه‌ليكترۆنیى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (12ى ئايار)ى عێراق، بڕيار دراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست بژمێردرێن".

جووتیار عادڵ روونيشي كرده‌وه‌، "ئه‌و بڕياره‌ له‌سه‌ر داواى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بووه‌".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وادەی تۆماری هاوپەیمانییه‌كان بۆ هەڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی کوردستانى درێژ كرده‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌خوازن ته‌نيا به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

له‌ باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه‌ش، جووتيار عادڵ به‌ كوردستان24ى راگه‌ياند، "به‌ هۆى بوونى پشووى ره‌سمى له‌ كاتى مۆڵه‌تى تۆماركردنى ناوى هاوپه‌يمانييه‌كان بۆيه‌ بڕيار دراوه‌ واده‌كه‌ درێژ بكرێته‌وه‌".

بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 38 قەوارە و لیست ناوی خۆیان تۆمار کردووە. پێشبینی دەکرا شەش حزبەکە هاوپەیمانی پێکبهێنن، بەڵام هیچ کام لەو حزبانە گفتوگۆیان لەسەر هاوپەیمانی نەکردووە.

له‌و ميانه‌يه‌دا، ئێزدييه‌كان داوا ده‌كه‌ن كورسى كۆتايان بۆ ته‌رخان بكرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى (11) كورسى كۆتا بۆ توركمان و كلدان و ئاشوورى و ئه‌رمه‌ن له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ته‌رخان كراوه‌.

لایەنە سیاسییەکانیش دەیانەوێت بە تەنها بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و ئێزیدییەکانیش داوای کورسیی ک

News Code 15758

Your Comment

You are replying to: .
captcha