کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد کۆ بووەوە، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند: "هەردوو لا جەختیان له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، لەگەڵ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کردەووەتەوە و لێک‌نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان تاوتوێ کراوە".
هەر لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە بارودۆخی ناوچه‌که به‌گشتی و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان کراوە، هاوکات، دۆخی کورد له ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان کراوەتەوە و ڕۆڵی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌وباره‌یه‌وه باس کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment