کوردپرێس: ئەمڕۆ سێشەممە، سەلیم شوشکەیی سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت هیچ کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان نەکردووە و سەرجەم پێشنیازەکانی پارتی و یەکێتیشی ڕەت کردووەتەوە".
سەلیم شوشکەیى دەربارەی دەنگۆی کۆبوونەوەی نهێنی نێوان لایەنە کوردییەکان و عەلاوی، ڕایگەیاندووە "ئەوە ڕاست نییە و هیچ کۆبوونەوەیێکی نهێنی ئەنجام نەدراوە".
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داواکارییەکانی کوردیش هاوشێوەی داواکارییەکانی دیکەی گەلانی عێراق تەماشا دەکرێت و کوردیش دەبێت وەک بەشێکی گرنگی گەلی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".
وا بڕیارە لەم هەفتەیەدا عەلاوی ناوی وەزیر و بەشداربووانی کابینەکەی ئاراستەى پەرلەمانی عێراق بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment