نێچیرڤان بارزانى: هه‌وڵه‌کانم بۆ نزیک کردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ کوردییه‌کانى سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا ڕایگه‌یاند هه‌وڵه‌کانى بۆ نزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ کوردییه‌کانى سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 17ى شوباتى 2020 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌یمس جێفری، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ سووریا کۆ بووه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هه‌وڵه‌کانم بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگیرى له‌ هه‌ر هه‌نگاوێکیان بۆ رێککه‌وتن و یه‌کخستنى ریزه‌کانیان ده‌که‌م له‌پێناو دابینکردنى مافه‌کان و پێگه‌یه‌کى باشتر بۆ کورد له‌ ئێستا و داهاتووى سووریادا".

به‌پێى راگه‌یێندراوى کۆبوونه‌وه‌که‌، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سووریا و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى سووریا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و راگرتنى شه‌ڕ و کوشتار له‌و وڵاته‌ تاوتوێکراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌ که‌ دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى کوردستان خراوه‌ته‌روو به‌تایبه‌ت مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر له‌ عێراق و سووریا و چۆنیه‌تیى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به‌ هاوکاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى.

هاوکات گفتوگۆکانى به‌غداو هه‌ولێر و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ کراوه‌.

نێچیرڤان بارزانى له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌لمۆنیته‌ر باسى له‌وه‌کردبوو که‌ به‌ جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵووم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات - هه‌سه‌ده‌ گفتوگۆى کردووه‌ له‌باره‌ى رێککه‌وتنى هێزه‌ کوردییه‌کانى کوردستانی سووریا که‌ ڕازی بووه‌ له‌و پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌ر بێت.

News Code 157557

Your Comment

You are replying to: .
captcha