محەمەد جەواد زەریف و وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە دەکەنەوە

بەشی ئێران- لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەروەی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات پەیوەندییێکی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ-دا کە دوێنێ یەکشەممە ١٦ى شوباتى ٢٠٢٠، کۆتایی بە کارەکانی هات، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانییەکەی، کۆ بووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، محەمەد عەلی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات پەیوەندییێکی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت، هەروەها لە ململانێیەکانی هەرێمیی و نێودوڵەتییدا خۆی بە دووربگرێت.

محەمەد عەلی، راشیگەیاندووە: "زیادبوونی گرژییەکان و ئاماژەدان بە پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازی دژ بە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە رەت دەکەینەوە و پابەندین بە پاراستنی گیانی نێردە دیپلۆماتییەکان لە وڵاتەکەماندا".

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کردووەتەوە لەسەر پاراستنی ئاسایشی وزە لە کەنداو، هەروەها ئازادی بازرگانی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز و رایگەیاندووە داخستنی گەرووی هورمز کاریگەریی خراپی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بە گشتى دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157555

Your Comment

You are replying to: .
captcha