ئه‌مریكا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی سه‌در‌‌ و عامرییەوە هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق ڕاگرتووه‌

بەشی جیهان- ڕۆژنامه‌یێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی دوو قەبارەی سیاسییەوە کە نێوانیان لەگەڵ ئەمریکا تەواو نییە، ئه‌و وڵاته‌ هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق ڕاگرتووه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پلانی هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ عێراق ڕاگرتووه‌".

ڕۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكای گه‌ڕاندۆ‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، هه‌ریه‌كه‌ له‌هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری، كه‌ دوان له‌نه‌یارانی ئه‌مریكان، یه‌كه‌م ‌و دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

پێشتر جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت به‌هاوكارییه‌كانیان بۆ عێراق، ڕێگری بكه‌ن له‌دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق، كردنه‌ ئامانجی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه‌.

واشنتۆن تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ئه‌مریكا له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن تووشی سه‌رسوڕمان بووه‌ كاتێك ده‌ركه‌وتووه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی نه‌سری ده‌كرد‌ و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتگیری ده‌كرا، پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌.

News Code 15753

Your Comment

You are replying to: .
captcha