ئه‌مریکا داوا له ‌ناتۆ ده‌کات هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى عێراق بکات

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوادەکات ناتۆ هێزی زیاتر رەوانەی عێراق بکات چوونکە ئەو کارە مۆڵەت بە ئەمریکا دەدات ژمارەی هێزەکانی لە عێراق کەم بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە،12شوباتى2020، گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و رایگەیاند" ئەوەی ئێمە دەمانەوێت زیادبوونی چالاکییەکانی ناتۆیە لە عێراق و ئامادەیی هێزی زیاتری ناتۆ لە عێراق رێگە بە ئەمریکا دەدات ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە کەم بکاتەوە".

ئیسپەر راشیگەیاندووە "ده‌مانه‌وێت ببینین هاوبەشەکانی ناتۆ بەشداری زیاتر دەکەن لە ئەرکەکانی ناتۆ لە عێراق و هێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەکەن، ئەوکات ئێمە دەتوانین بەشێک لە چالاکییەکانمان لە عێراق ڕابگرین و بەتێپەڕبوونی کات هێزەکانمان لەم وڵاتەدا کەم بکەینەوە".

ناتۆ لەسەر هەڕەشە و ئاستەنگییەکانی بەردەم ئەندامانی کۆ دەبێتەوە، لەکاتێکدا گلەیی و گازندەکانی ترەمپ ئەندامانی ناتۆی سەرقاڵ کردووە، هاوپەیمانییەکە لە برۆکسل کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێ کردنی نوێترین ئاستەنگەکانی بەردەمی.

ئەمریکا دەیەوێت ناتۆ لە عێراق لەو شوێنانە کارو چالاکی ئەنجام نەدات کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تێیدا چالاکە. واشنتن زۆر جەخت لە رێگری کردن لەسەرهەڵدانەوەی داعش دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157511

Your Comment

You are replying to: .
captcha