کوردپرێس:
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لەسەر نامەكەی كۆسرەت ڕەسووڵ کە داوای ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتیی یەکێتیی کردبوو بە ناسی وتووە،"لە نامەکەدا کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتییە گلەیی لە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کردووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، "کۆسرەت ڕەسوڵ داواشی کردووە پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە."
جەختی لەوەش كردووەتەوە، کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن و بڕیارە نوێنەری ئەنجومەنی باڵا سەردانمان بکات بۆ گفتوگۆ کردن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمشەو كۆسرەت ڕەسووڵ لەنامەیێكدا بەفەرمی داوای لە ئەنجومەنی سەركردایەتی كردووە كە كۆبوونەوەكانی ڕابگرێت چوونكە یەكێتی لەدۆخێكدایە مەترسی لەسەر هاوسەنگی ریزەكانی هەیە.
Your Comment