کوردپرێس:
له نامهیێكدا، كۆسرهت ڕهسووڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی رایگهیاندوه"بە گرنگی دەزانین ئاگادارتان بکەین، کەوا ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بەرپرسیارە لە پاراستن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرە و پەیڕەوی ناوخۆ، دوای زنجیرە کۆبونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پەسەندکردنی بڕیاری هەستیار، ئەنجومەنی باڵا وەک ئەرکی سەرشانی کۆبونەوەی نائاسایی لە ئێوارەی 11-2-2020 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسول سەرۆکی ئەنجوومەن ئەنجام دا و بڕیارە ڕاگەیهندراوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی تاوتوێ کرد".
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی جەختی کردوەتەوە" یەکێتی کەوتووەتە دۆخێکەوە پێویستە وریا بین".
لەبەشێكی دیكەی نامەكەی ئاماژە بەوە کراوە، تەواوی ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنى سەرکردایەتى داویانە بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەکان مەترسی لەسەر هاوسەنگیی ریزەکانی یەکێتى هەیە، بۆیە تەئکدیى کردوەتەوە کە پێش بە کاڵاکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیکی وەرناگرێت.
1- کۆبوونەوەکانتان بۆ ماوەیێک هەڵپەسێرن
2- تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەکان مەترسی لەسەر هاوسەنگیی ڕیزەکانمان هەیە، بۆیە پێش بە کاڵاکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیکی وەرناگرێت.
3- پێویستە کۆبوونەوەی تایبەتی و بەرپرسیارانە بۆ گفتوگۆی چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان و بۆچوونە جیاوازەکان بکەین، پاش ئەم کۆبوونەوەیە و لێکتێگەیشتن، بڕیار بدرێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەردەوام بێت. داوامان وایە لە هەموو بارێکەوە دۆخی یەکێتی وردتر لێکبدەنەوە و تەواوی ئەگەرەکان لەبەرچاو بگرن.
لە کۆتاییی نامەکەشدا هاتووە: "بەهیوای چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی گیانی هەڤاڵانە و بەرزڕاگرتنی ئاڵای سەوزی یەکێتی و رێبازی سەرۆک مام جەلال، کە رێبازی چەپکە گوڵە و برایەتی و خۆشەویستییە".
Your Comment