وتەبێژی هاوپەیمانان: هیچ هێزێکی تورکی نەچووەتە مەنبەج

بەشی سووریا- وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایدەگەێنێت "لە شاری مەنبجی باکووری سووریا هیچ گۆڕانکاریـیێک نەبووە و هەر لەژێر دەستی هەسەدەدایە".

کوردپرێس:

ڕۆژی سێ‌شەممە کۆلۆنێل شان ڕاین لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕایگەیاند "هیچ گۆڕانکاریـیێک لە ناو مەنبج ڕووی نەداوە و هیچ هێزێکی تورکی نەچووەتە ناو مەنبجەوە و تەنیا لە دەرەوەی مەنبج هەن. جەختی لەوەش کردەوە ئامانجی ئەوان هێشتنەوەی مەنبجە بە پارێزراوی و ئاسایشی تیادا هەبێت و ئەو هێزانەی ئێستا لە مەنبەجن هەر ئەو هێزانەن لە ڕابردوودا ئازادیان کرد".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کاربەدەستانی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن وەک سەرکەوتنێک بۆ خۆیان باسیان لە بوونی هێزەکانیان لە مەنبج دەکرد.

News Code 15750

Your Comment

You are replying to: .
captcha