کوردپرێس:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له ئاگاداری نامه‌یێک‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كان رۆژانی 11 و 13ی ئه‌م مانگه له به‌غدا و رۆژانی 14ی شوباتیش له نه‌جه‌ف خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "كاره‌كانیان له به‌غدا تاوه‌كوو ئێستاش راگرتووه و داواش له هاوڵاتییانی ئه‌مریكی ده‌كات نزیكی باڵیۆزخانه نه‌بن".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كراوه ده‌بن له‌ناویشیاندا خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به هاووڵاتییانی ئه‌مریكا و پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری به هاووڵاتییان.
Your Comment