کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە شاندێک له لایه‌ن تورکیاوه به سه‌رۆکایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌دات ئۆناڵ، له هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه، به‌رگریی، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌واڵگریی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ شاندێکی رووسی به سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ریه‌ک له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سێرگی ڤێرشینین، و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی رووسیا بۆ سووریا، ئه‌لێکساندر لاڤرێنتیه‌ڤ، و کاربه‌ده‌سته سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌کان، دوو گه‌ڕ کۆبوونه‌وه که کۆی گشتیی سێ کاتژمێریان خایاندووه، ئه‌نجام دراوه.
له کۆبوونه‌وه‌کاندا دۆخی ئیدلب تاوتوێ کراوه و هه‌ردوولا تیشکیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی هه‌رچی زووه ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامیی له‌رووی مه‌یدانییه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا له هه‌فته‌کانی ئاینده‌دا درێژه به کۆبوونه‌وه‌کان بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment