پێویستە ئەمەریکا سەبارەت بە PKK بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر ئاماژە بە حوکمەکەی دادگای بەلجیکا دەکات لەبارەی بە تیرۆریست نەناساندنی پەکەکە و دەڵێت پێویستە دەزگای دادی ئەمەریکاش هاوشێوەی ئەو دادگایە جودا لە خواستی دەوڵەتی تورکیا و بەپێی یاساکانی ئەمەریکا لەبارەی هەوڵەکانی پەکەکە لێکۆڵینەوە بکات و ئەو گرووپە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکاندا دەربێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمدواییانەدا داگایێک لە بەلجیکا پێچەوانەی ڕای حکوومەت جەخت دەکاتەوە کە ناتوانرێت پەکەکە یان پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا شەڕێکی خوێناویی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا ئەنجام داوە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنین.

گۆڤاری ئەمەریکیی واشنتن ئیگزامینێر ئاماژە بەو حوکمە دەدات کە لەلایەن ئەو دادگایەوە دەرچووە و داوای لە دەوڵەتی ئەمەریکا کردووە جودا لەوەی کە دەزگای دادی حکوومەتی تورکیا پەکەکە-ی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووە بەگوێرەی یاساکانی ئەمەریکا بە هەڵویستەکەی خۆیدا بچێتەوە و پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان دەربێنێت.

بەم حاڵەوە واشنتن ئیگزامینێر جەختیش دەکاتەوە ئەم بڕیارە پیشاندەری ئەوە نییە کە پەکەکە هیچ هەڵمەتێکی توندوتیژیی ئەنجام نەداوە چوونکە هەزاران کەس لە شەڕە خوێناوییەکانی پەکەکە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا گیانیان لەدەست داوە و ئێستاش گرووپی تەیرێن بازێن ئازادییا کوردستان (TAK) کە گرووپێکی سەربە پەکەکە-یە دەستی لە هەوڵی توندوتیژیدا هەیە.

ئەم گۆڤار دەڵێت بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە دەزگای دادی تورکیا سەبەخۆ نییە و بەپێی ویستی حکوومەتی تورکیا کار دەکات، دەزگای دادی تورکیا پێوەرێکی باش نییە بۆ بە تیرۆریست ناساندنی پەکەکە و دەوڵەتانی ڕۆژئاوایشش نابێت تەنها ڕای حکوومەتی تورکیا لەبارەی پەکەکە لەبەرچاو بگرن و پەکەکە لە لیتستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا ئەژمار بکەن.

گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر بە دەوڵەتی ئەمەریکای ڕادەسپێرێت کە واشنتن دەبێت ڕەوتێکی سەربەخۆیانە و جوادا لە خواستی حکوومەتی تورکیا لەبارەی بوون و هەڵمەتەکانی پەکەکە بگرێتە بەر.

گۆڤارەکە دەنووسێت دەرهێنانی پەکەکە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان بەمانای ئەوە نایێت کە ئەمەریکا ئەم گرووپە لە ئامێز دەگرێت بەڵکوو بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە پشتگیریی تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆ گرووپە توندئاژۆکان لە سووریا زیاتر دەبێت و کێشە بۆ پێوەندیی نێوان کوردی سووریا ئەمەریکا دروست دەکات، لابردنی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا کێشە دیپلۆماتیکەکانی نێوان ئەمەریکا و کوردەکانی سووریاش چارەسەر دەکات.

گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر دەشنووسێت ڕەنگە لابردنی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا ئەنجامێکی دیکەشی هەبێت ئەوەش دەست پێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی نێوان کوردەکان و تورکیایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157467

Your Comment

You are replying to: .
captcha