کوردپرێس:
زانکۆی ئارتوکلۆی شاری ماردین ڕایگەیاند دووهەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمان و ڕامان و ئایین ڕۆژانی 16و17و18ی مانگی نیسانی 2020 (1-2-3ی مانگی گوڵانی 1399) لەو زانکۆیە بەڕێوە دەچێت و بانگهێشتنامەی ناردنی وتار بۆ کۆنفڕانسەکە بڵاو کراوەتەوە.
بەپێی پۆستەری بانگهێشتنامەکە ئەو کۆنفڕانسە بە 5 زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی وتار وەردەگرێت و وتارەکان هەر سێ تەوەری زمان یان ڕامان یان ئایین لە خۆ دەگرن.
ڕێککەوتە گرینگەکانی ئەو کۆنفڕانسە بریتین لەمانەی خوارەوە:
دوایین وادەی ناردنی پوختەی وتارەکان: 31ی کانوونی دووهەمی 2020 (11ی ڕێبەندانی 1398)
دوایین وادەی ڕاگەیاندنی پوختە وەرگیراوەکان: 10ی شوباتی 2020(21ی ڕێبەندانی 1398)
دوایین وادەی ناو تۆمارکردن: 21ی شوباتی 2020 (2ی ڕەشەمەی 1398)
دوایین وادەی ناردنی دەقی تەواوی وتارەکان: 31ی ئاداری 2020 (12ی خاکەلێوەی 1399)
کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی بەرنامەکانی کۆنفڕانس: 10 نیسانی 2020 (22ی خاکەلێوەی 1399)
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس: 16-17-18ی نیسانی 2020 (1-2-3ی گوڵانی 1399)
خوازایارانی بەشداری کردن لەو کۆنفڕانسە دەتوانن بۆ خۆتۆمارکردن و ناردنی وتارەکان سەردانی وێبسایتی کۆنفڕانسەکە بکەن بە ناونیشانەی خوارەوە:
http://www.artuklu.edu.tr/kr/mardinkongre
شایانی باسە تێچووی خواردن و هاتوچۆی نێو تورکیا لەسەر شانی بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسەکە دەبێت بەڵام تێچووی شوێنی مانەوە و بلیتی فڕۆکە تا تورکیا و گەڕانەوەیان وەئەستۆی خۆیان دەبێت.
Your Comment