کوردپرێس: لەپەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە، ده‌بێ هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ن که کێشە و ناڕەزایی و داواکارییەکانی خەڵک بە زەبری هێز و سەرکوتکاری نە کپ دەکرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانه، داوا دەکەین هه‌رچی زووترە پرۆسەی پێک‌ھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:
بەردەوامیی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له عێراق ئیدانە دەکەین. خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێکی دەستووریی ڕێگەپێدراوە، کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێکردنیان، تاوانێکی زەق و زەوتکردنی ئازادی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانە.
ئێمە لە کاتێکدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوکەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەکەین، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دووپات دەکەینەوە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باشتر کە مافی شایستەی گه‌لی عێراقە.
ده‌بێ هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ن که کێشە و ناڕەزایی و داواکارییەکانی خەڵک بە زەبری هێز و سەرکوتکاری نە کپ دەکرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانه، داوا دەکەین هه‌رچی زووترە پرۆسەی پێک‌ھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment