ئەمریکا لە نێوان هەڵبژادرنی تورکیا و کوردەکانی سووریا دووشکە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی واشنتن تایمز دەنووسێت ئەمریکا لە لایێکەوە دەڵێت هێزە کوردەکان هاوپەیمانێکی بەنرخن لەشەڕی داعشدا و لە لایێکی دیکەوە لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون بۆ دەرکردنی کوردەکان لە مەنبەج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمریکا و تورکیا پاش چەند مانگ مقۆمقۆ لەسەر بوونی هێزە کوردەکانی سووریا لە شاری مەنبەج لە ڕۆژئاوای فورات کە هێڵی سووری تورکیا دێتە ئەژما، ڕۆژی 4ی حوزەیران لەسەر چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکان و ئیدارە کردنی ئەو شارە لەلایەن هێزە خۆجێییەکانەوە ڕێککەوتن.

ڕۆژنامەی واشنتن تایمز ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی: ئەمریکا و تورکیا دەستیان داوەتە گەڕان لە ناوچەی دەوروبەری مەنبەج تاکوو پێکدادان لە نێوان ئەو دوو ئەندامەی ناتۆدا ڕوونەدات، بەڵام ئەو پرسە بوو بەهۆی ئەوەی کە کوردەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لە شەڕی داعشدا، ناوچەیێک بەجێ بێڵن کە بە هاوکاریی ئەمریکا کونترۆڵیان کردبوو.

واشنتن تایمز ئاماژەی دا بە تەکیدی ئەمریکا لەسەر درێژەی پشتگیرییەکانی بۆ هێزە کوردەکانی سووریا لە باری ڕاهێنانی سەربازی و نووسیی: ئەمریکا کە بۆ شەڕی داعش پێویستی بە کوردەکانی سووریایە نایەوێت کوردەکان وابیر بکەنەوە کە لە بەرچاویان ناگرێت، ئەمریکا هەوڵ دەدات هەم ئەنقەرە ڕازی بکات و هەم کوردەکان.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەم حەفتەدا بەردەوام جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگایەتیی هێزە کوردەکانی سووریا، چوونکە بەوتەی جیمز ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پشت گوێ خستنی هێزە کوردەکان کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕی داعشدا بووە و ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵیان شەڕ دەکەن، مەترسییێکی گەورە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەشنووسێت: ئەمریکا بەو بۆنەوە لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە کە چیدی تورکیا واز لە وڵات داگریی لە باکووری سووریا بێنێت و هەروەها مەترسیی پێکدادان لە نێوان هێزەکانی خۆی و تورکیا لە دەوروبەری مەنبەج لەناوبەرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15745

Your Comment

You are replying to: .
captcha