بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر سنووری سووریا- توركیا رایگەیاند: "54 بنکەی سەربازانی سووریامان لە ئیدلب کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 76 سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا پێشتر رایگه‌یاندبووه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سوپای سووریاوه بۆ سه‌ر ئیدلیب، شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژراون و زیاتر له 9 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتریش، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک كۆماری توركیا رایگەیاند "وڵاتەكەی بێ وەڵام نابێت لەئاستی هێرشەكانی سوپای سووریا بۆ سەر چەكدارانیان لە ئیدلیب".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment