ئه‌مریکا باڵیۆزی خۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستنیشان ده‌کات

به‌شی تورکیا- به‌ دوای تێپه‌ڕبوونی نزیک به‌ دوو ساڵ له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دوایین باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ تورکیا له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و وڵاته‌ ده‌یڤید میم ساترفیلدی وه‌کوو باڵیۆزی نوێی خۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستنیشان کرد.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ست که‌وتوون ده‌یڤید میم ساترفیلد که‌ جێگری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش بوو وه‌کوو باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌.

ساترفیلد که‌ پێشتر له‌ هه‌ندێک وڵات وه‌ک لوبنان، میسر، عێراق و عه‌ره‌بستان چالاکیی دیپلۆماسیی زۆری ئه‌نجام داوه‌ ده‌توانێت به‌ دوو زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسیش قسه‌ بکات.

شایانی باسه‌؛ به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکای به‌ به‌رپرسی کووده‌تای 15ی جووڵای 2016ی تورکیا ڕاگه‌یاند ئه‌و وڵاته‌ باڵیۆزی خۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کشایه‌وه‌ و تاکوو ئێستا باڵیۆزێکی نوێ ده‌ستنیشان نه‌کردبوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15741

Your Comment

You are replying to: .
captcha