کوردپرێس:
حەمەی حەمە سەعید، لەکۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەرکی 13فێستیڤاڵی گەورەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ئەستۆدایە لەمساڵیشدا ۲ فێستیڤاڵی گەورە لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە فێستیڤاڵەکان لە مانگی ۱۰ی ئەمساڵدایە کە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتییە و بەبۆنەی بوونی سلێمانی بە یەکێک لە شارە داهێنەرەکان و ئەویتریشیان لە مانگی نیسانی ئەمساڵە هەفتەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە چالاکیی هونەری و کلتوری ڕۆشنبیریی جیاجیای تێدا نمایش دەکرێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی سەرپشک کراوە بۆ ئەوەی هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ سازدانیان ئەنجام بدات و بودجەکەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری دابینی دەکات.
Your Comment