هەڵوێستی دەوڵەتی یاسا لەبارەی ڕاسپێردرانی عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، ڕاسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق به‌ بێ ده‌ستوه‌ردانی دەرەکی بووه‌.

کوردپرێس:

سه‌عد موتڵه‌بی سه‌رکرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له ‌لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، کاندیدکردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌بڕیاری عێراقیه‌کان بوو، هیچ ده‌ستوه‌ردانێکی ئێرانی و ئه‌مریکی له‌و پرسه‌دا نه‌بووه‌.

ناوبراو وتیشی،" بڕیاری دیاریکردنی ناوبراو له‌دوای رێکه‌وتنی هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هات".

شایانی باسە پاش مشتومڕێکی زۆر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق شه‌وی شه‌ممه‌ 1ی شوباتی 2020 محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاویی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ڕاسپارد.

News Code 157399

Your Comment

You are replying to: .
captcha