سوپای تورکیا دوو بنکەی نوێی سەربازی لە ئیدلیب دادەمەزرێنێت

بەشی تورکیا- پاش پێشڕەوی کردنی هێزەکانی سوپای سووریا بەرەوە ئیدلیب و کونترۆڵ کردنی شارۆچکەی ستراتێزیی نەعمان، سوپای تورکیا دەستی داوەتە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی نوێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری بڵاوی کردۆتەوە کاروانێکی سەربازیی تورکیا کە لە 15 بارهەڵگر پێکهاتبوون لەژێر چاودێریی ئەمنیی تونددا سنووری کریکخان-یان تێپەڕاندووە و داخڵی ئیدلیب بوونەتەوە و لە گوندی کفر عەمیم لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی سەرقب بنکەیێکی سەربازییان پێکهێناوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 20 بارهەڵگری سوپای تورکیا پێکهاتووە لە شاڕێیانی ئەبووزهوور- سەرقب-ەوە تێپەڕیوە و لە ناوچەی سوامی لە باشووری شارۆچکەی سەرقب جێگیر بوونە.

شایانی باسە ئەو دوو خاڵە سەربازییە نوێیە کە سوپای تورکیا پێکی هێناوە لە نزیک ڕێگای ستراتێژیکی M5 لەنێوان دیمەشق و حەلەبدان.

هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی ئەو دوو بنکەدا هاوڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای ئازاد لە عەفرینەوە بۆ حەلەب گواستراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157389

Your Comment

You are replying to: .
captcha