بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی سەردانەكەی میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری سەرۆكی ڕووسیا بۆ هەرێمی كوردستان ڕوونی كردەوە ڕووسیا گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات.
ناوبراو وتیشی: "جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هانی لایەنە كوردییەكانی داوە بۆ یەكڕیزی نێوانیان".
پێشتر بۆگدانۆڤ ڕایگەیاند، پشتیوانی لە مافی كورد دەكەن و پێویستە كوردیش یەكڕیز بن.
ناوبراو پەیوەندییەكانی ڕووسیا و هەرێمیشی بە باش زانی و ڕاشیگەیاند كۆبوونەوەكانیان زۆر گرنگ بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment