بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا، حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە راگەیاندنی پلانی ئاشتی لەم کاتەدا لە لایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە جێگای گومانە، جگە لەوەیش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرژییێکی نوێ و هەموو ئەو هەوڵەنەش لەباردەبات کە بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکدا خراونەتەگەڕ.
حەسەن کەعبی ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ لاوازبوونی حکوومەتەکانی عەرەبی و یەکنەگرتوویی هەڵوێستەکانی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بەرامبەربە پرسە چارەنووسسازەکان کە پەیوەستن بە ناوچەکە، قۆستووەتەوە.
کەعبی راشیگەیاندووە کە ئامادەبوونی باڵیۆزانی ئیمارات، سوڵتانشینی عومان و بەحرێن لە کۆنگرەی راگەیاندنی گرێبەستی سەدەدا مایەی نیگەرانییە و داواشی لە وڵاتانی عەرەبی کرد کە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر بە پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل هەبێت کە بە "گرێبەستی سەدە" ناوزەند دەکرێت.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ ناتانیاھو سازی کرد، بەشێوەیێکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناوزەند دەکرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبووڵ دەکرێت و جەختی لەوەیش کرد کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment