بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا ئالی ئێسحاق لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا وتی ئێران و عێراق لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت بواری ئابووری خاوەنی پەیوەندییێکی گرنگ و ستراتیژین و بەهێزبوونی ئەم پەیوەندییەش لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتە.
ناوبراو وتی: ساڵی ڕابردوو 13 ملیار دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاری لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە، لە کاتێکدا کە کۆی گشتی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەورووپی 475 ملیۆن دۆلار بووە، واتە 27 هێندە زیاترە.
ئالی ئێسحاق ئەوەشی وت ڕکابەرەکانی ئێمە وەک، تورکیا و چین بە بەربەستی بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانمانن لە گەڵ عێراق، بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و بەربەستانە، ئێران لە ڕووی سیاسی و بازرگانییەکانەوە پەیوەندییێکی زۆر باشی لە گەڵ عێراق هەیە و لای ئێمە پاراستنی بازاڕی عێراق بە بابەتێکی گرنگ دادەنرێت، لە بەر ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی دیکەدا دەبێتە بازاڕێکی زۆر گرنگی ناوچەکە و لە ئێستاشدا ڕۆژانە 1000 تا 1500 بارهەڵگر، کاڵا لە ئێرانەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment