کوردپرێس:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە تەلەڤزیۆنی کوردستان ٢٤ی راگهیاند، بەهیچ شێوەیێک لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمهریکادا باس لە زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکراوە.
سەفین دزەیی گوتیشی: هەردوو لا کۆک بووین لەسەر پێویستی مانەوەی ئەو هێزانە و داواشمان کرد، ئەمهریکا و عێراق بەدوای میکانیزمێکی نوێ بگەڕێن بۆ جێگیرکردنی هێزەکان و ئەرکەکانیان.
له بهرامبهریشدا رێبوار بابکهیی، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەمهریکا بەهیچ شێوەیێک نیازی کشانەوەی نییە.
بهگوێرهی زانیارییهکان، پێناچێت واشنتن رازی بێت بەوەی قسە لەسەر کشانەوەی هێزهکانی لە عێراق بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بوون لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
Your Comment