به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش هێرشه جۆربه‌جۆره‌کانی پارێزگاکانی جوله‌مێرگ و سێرت بۆ سه‌ر بنکه‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا ئه‌مجار به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێگه‌یشتوون بۆمبێکی ده‌ستکرد له کاتی گه‌ڕان و پشکنینی سوپای تورکیا له پارێزگای شڕنا‌خ ته‌قێندراوه‌ته‌وه که به‌و هۆیه‌وه سه‌ربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و 2 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه پێگه‌یشتوووه‌کان له کاتی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی گاباری پارێزگای شڕنا‌خ بۆمبێک ته‌قێندراوه‌ته‌وه و سێ هێزی سوپای تورکیا به سه‌ختی بریندار بوون و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی شڕنا‌خ یه‌ک له‌و هێزانه گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ دووی دیکه درێژه‌ی هه‌یه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له پارێزگاکانی سێرت و جوله‌مێرگ هێرشێکی هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سوپای تورکیا ئه‌نجام دراوه که له سێرت یه‌ک کوژرا و دوو که‌س بریندار بوون و له جوله‌مێرگیش 6 هێزی سه‌ربازیی سوپای تورکیا بریندار بوون.
سه‌رچاوه: Haber7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment