کوردپرێس:
سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و ڕووداوی له‌ناكاوی تورکیا (ئافاد) ڕایگه‌یاند: "له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئهلازیغدا تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كارهساتهكهوه ئافاد رایگه‌یاندووه: "بەپێی زانیارییە بەراییەکان، ھەشت کەس لە ئێلازغ گیانی لەدەست داوە، ١٢ کەسیش برینداربووە، لە مەڵاتیاش شه‌ش کەس گیانی لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش برینداربوون".
ئافاد له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتژمێر ٢٠:٥٥ بوومه‌له‌رزه‌یێک به گوڕی ٦،٨ پله شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی ٦،٧٥ كیلۆمه‌تر له نێو زه‌ویدا ڕووی داوه.
هەروەها بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای ئێرانیش هەستی پێکرا.
Your Comment