بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لازیغ تا ئێستا ١٤ قوربانیی لێکەوتۆتەوە

بەشی تورکیا- سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و ڕووداوی له‌ناكاوی تورکیا، ئافاد: له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لازیغدا تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

کوردپرێس:

سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و ڕووداوی له‌ناكاوی تورکیا (ئافاد) ڕایگه‌یاند: "له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لازیغدا تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه‌".

له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌وه‌ ئافاد رایگه‌یاندووه‌: "بەپێی زانیارییە بەراییەکان، ھەشت کەس لە ئێلازغ گیانی لەدەست داوە، ١٢ کەسیش برینداربووە، لە مەڵاتیاش شه‌ش کەس گیانی لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش برینداربوون".

ئافاد له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كاتژمێر ٢٠:٥٥ بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گوڕی ٦،٨ پله‌ شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی ٦،٧٥ كیلۆمه‌تر له‌ نێو زه‌ویدا ڕووی داوه‌.

هەروەها بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای ئێرانیش هەستی پێکرا.

News Code 157291

Your Comment

You are replying to: .
captcha