ئێران: وتەکانی ئەمریکا لەبارەی سەردار قائانی دەریدەخات کە بەکارهێنانی تیرۆر لای ئەو حکوومەتە شتێکی ئاسایییە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئیدانەی وتەکانی برایان هووکی کرد کە لەبارەی سەردار قائانییەوە وتبووی ئەگەر هەمان ڕێچکەی سەردار سولەیمانی پەیڕەو بکات هەمان چارەنووسی نەسیب دەبێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 3ی ڕێبەندانی 1398 بەرانبەر بە 23ی کانوونی دووهەمی 2020، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه کە هەڕەشەی ئەوەی کردبوو ئەگەر بێتوو سەردار قائانی هەمان ڕێبازی سەردار سولەیمانی پەیڕەو بکات ئەوا ئەویش تیرۆر دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تیرۆر به‌كار ده‌هێنێت".

عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ وته‌كانی هۆك بڵاویكرده‌وه‌، "هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن له‌باره‌ی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سەردار ئیسماعیل قائانی، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا تیرۆر به‌كار ده‌هێنێت".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریكا دووه‌م قه‌واره‌یه‌ له‌ دوای قه‌واره‌ی زایۆنیزم كه‌ به‌شێوه‌یێكی فه‌رمی حكوومه‌ت و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕاسپاردووه‌ و ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ بۆ داهاتووش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

مووسه‌وی جه‌ختی كرده‌وه‌، ده‌ستبردنی رژێمی ئه‌مریكی بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌ڵگه‌ی لاوازی سیسته‌م و بوونی ئاڵۆزی له‌نێوان به‌رپرسانی ده‌گه‌یێنێت و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا دەکەن و "داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دەکەن سنوورێك بۆ ئه‌م هه‌ڵپه‌یه‌ی تیرۆری ئه‌مریكییه‌كان دابنێن كه‌ ڕه‌نگه‌ گرژیی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه"‌.

مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "نزیكایه‌تیی حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌ كاره‌ تیرۆریسیتییه‌كاندا پیشانده‌ری لاوازی و بێهیوایی و دڵه‌ڕاوكێیه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا".

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کەشدا مووسه‌وی سه‌ركۆنه‌ی وته‌كانی برایان هۆك-ی كرد و داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌ركۆنه‌ی لێدوان و كاره‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.

پێشتر برایان هوك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سەردار ئیسماعیل ئاقانی فه‌رمانده‌ی نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كردبوو و وتبووی ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان رێچكه‌ی شەهید سوله‌یمانیدا بڕوات، هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌وی ده‌بێت.

News Code 157288

Your Comment

You are replying to: .
captcha