کوردپرێس:
له په‌راوێزى به‌شداری­كردنيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 22/1/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوردن و مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، كه‌وت.
لە دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردندا، هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و گرنگيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى ههردوولايهنهيان تاوتوێ كرد.
هەر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له داڤۆس، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و گرنگيى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان له ناوچه‌كه، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى خاچى سوورى سعوودى بۆ ئه‌وان خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
پێشتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوەی سووید و تورکیا و چەند سەرۆک و سەرکردەیێکی دیکە کۆ بووبووەوە.
Your Comment