به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیییه‌كانی هه‌رێم به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند: له ساڵی 2014وه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یێكی زۆری كۆمپانیا بازرگانییه بیانییه‌كان كوردستانیان جێهێشت به‌ڵام له‌مساڵدا كه ره‌وشی داراییی هه‌رێم باشتر بوووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڕۆن جارێكی دیكه كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ئێستا چاوه‌ڕوانی ده‌ست به كار بوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و كابینه‌یه سیاسه‌تێكی ئاوه‌دانی ره‌چاو بكات بێگومان ژماره‌ی كۆمپانیا گه‌ڕاوه‌كان و هاتنی كۆمپانیای نوێش ڕوو له زیادبوون ده‌كات".
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له كۆمپانیای چاو‌دێر بۆ كاروباری كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌ست ڕادیۆ نه‌وا كه‌وتوون ته‌نها له ماوه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له 200 كۆمپانیا ڕوویان له هه‌رێم كردۆته‌وه و جارێكی دیكه ده‌یانه‌وێت لق و نووسینگه‌كانیان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها 30 كۆمپانیای نوێش داوای كردنه‌وه‌ی نووسینگه ده‌كه‌ن له هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ساڵی 2014 و 2015 و 2016دا زیاتر له شه‌ش هه‌زار كۆمپانیای بیانی كه بازرگان و به‌ڵێنده‌ر بوون هه‌رێمیان به‌جێهێشتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment